هۆشیار زێباری: قه‌یس خه‌زعه‌لی_یمان بانگهێشتكردووه بۆ كوردستان و ماڵی خۆیه‌تی
وێستگه‌نیوز –
هۆشیار زێباری به‌رپرسی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند كه پارتی بەهێزەوە پشتگیریی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی دەکات، ده‌شڵێت: "قه‌یس خه‌زعه‌لی_یمان بانگهێشتكردووه بۆ كوردستان و ماڵی خۆیه‌تی".
له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی دیجله‌ی عێراقی كه شه‌وی رابردوو په‌خشكرا، هۆشیار زێباری به‌رپرسی ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند كه:
*پارتی به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام و پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه سیاسییه‌كان، ناوه‌ندێكی سه‌ركردایه‌تیی له به‌غدا دامه‌زراندووه.
*پارتی به‌هێزه‌وه پشتگیریی له حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی فالح زه‌یدی ده‌كات و به ده‌رفه‌تێكی گرنگی بۆ عێراق ده‌بینێ.
*هه‌فته‌ی داهاتو گفتووگۆكان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه ئێستا 14 وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ئه‌وانی دیكه به وه‌كاله‌تن.
*رێباز حه‌ملان كاندیدی پارتییه بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
*هه‌ندێك ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانی وه‌ك به‌رگری و ناوخۆ و پلاندانان هه‌یه.
*ڤیتۆیه‌كی نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه هه‌یه كه ناویان له لیستی تیرۆر و سزاكاندایه.
*هه‌رێمی كوردستان هێڵی سوری له‌سه‌ر هیچ ناوێك نییه و پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وی گه‌نده‌ڵَی به‌و مه‌رجه‌ی رێكاره‌كان یاسایی بن و بۆ ململانێی سیاسی به‌كارنه‌یه‌ن.
*له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كه شكاوه و قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قمان بانگهێشتكردووه بۆ كوردستان.
*بەڵێنی پێداوین سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات ماڵ ماڵی خۆیەتی و وڵات وڵاتی خۆیەتی.
*ئێران هه‌ژموونی له عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام پێویسته شێوازی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق بگۆڕێت و له‌ڕێگه‌ی فه‌رمی و دیپلۆماسییه‌وه بێت له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا.
*لایه‌نی ژیر له‌ناو ماڵی شیعه‌دا هه‌ن و بارودۆخه‌كه ناگاته ئاستی شه‌ڕی شیعه - شیعه".
*ئێران وه‌ك جاره‌كانی پێشوو رێگری له هه‌ر پێكدادانێكی له‌و شێوه‌یه ده‌كات.
*سه‌رۆك وه‌زیران كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و سه‌قامگیری ده‌كات و مه‌یلی بۆ دروستكردنی گرژیی ناوخۆیی نییه.
*سه‌ره‌ڕای راده‌ستكردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ولێ، هیچ رێكارێكی یاسایی‌یان به‌رامبه‌ر نه‌گیراوه‌ته به‌ر.
*جیاوازییه‌كی روون له نێوان حه‌شدی شه‌عبی" و میلیشاكان هه‌یه.
*پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌شد شه‌ڕی تیرۆرمان كردووه و خوێنمان تێكه‌ڵ بووه.
PM:12:16:14/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت