دژه تیرۆری كوردستان: هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند
وێستگه‌نیوز -
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3 درۆنی بۆمبڕێژكراو له ئاسمانی هه‌ولێر تێكشكێندرا.
دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی ئابی 2026، له كاتژمێر 2:17 تا 2:25 خولهك، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژكراویان له ئاسمانی هه‌ولێر تێك‌شكاند و خسته خواره‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆردا ئاماژ به‌وه‌شدراوه كه "خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانییان لێ نه‌كه‌وته‌وه".
AM:09:27:14/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت