عه‌لی حه‌مه ساڵح: بازگه‌كان بوون به ناوه‌ندی سه‌رانه‌و رێگری، حیزب به‌ویستی خۆی قاچاخی ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی ده‌كات كه كۆتایی به له‌تبوونی هه‌رێم بهێنن و ده‌شڵێت: "شتێك نه‌ماوه ناوی حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵك به بارمته‌ی حیزبی گیراوه.
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "ئه‌م له‌تبوونه ڕابگرن.."، نووسیویه‌تی:
*ماوه‌ی یه‌ك مانگه هیچ جۆره ده‌رمانێك( گومرگ و هه‌موو ڕێكارێكی بڕی بێت) له زۆنی زه‌رد بۆی نیه بچێته زۆنی سه‌وزو به پێچه‌وانه‌وه.
*ئه‌مه بووه‌ته‌هۆی نه‌مان و گرانی چه‌ندین جۆری ده‌رمان.
*دوو ڕۆژه غاز (ماڵان و بازرگانی) له سنووری زۆنی سه‌وز نایه‌ت بۆ زه‌رد و له بازگه‌كان رێگای پێ‌نادرێت.
*زۆنی سه‌وز ده‌ڵێن: له‌به‌رهه‌می (50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه) نزیكه‌ی 10٪ بۆ سلێمانییه و پشكی سلێمانی ده‌بڕدرێت، من بۆ 57٪ی غاز بنێرم.
*شتێك نه‌ماوه ناوی حكومه‌تی هه‌رێم، خه‌ڵك به بارمته‌ی حیزبی گیراوه.
*بازگه‌كانیش بوون به ناوه‌ندی سه‌رانه‌و ڕێگری حیزبی، حیزب به‌ویستی خۆی قاچاخی ده‌كات.
AM:11:18:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت