كاوه عه‌لی: كۆمپانیای بیانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم ده‌خاته ژێر فشار
وێستگه‌نیوز –
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌سته‌وه‌ستانه، ده‌شڵێت: "كۆمپانیای بیانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێم ده‌خاته ژێر فشار".
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسراوێكدا:
*كۆمپانیای بیانی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته ژێر فشار به‌ڵام كۆمپانیای خۆماڵی ده‌سه‌ڵات خستوویه‌تیه ژێر فشار.
*حكومه‌تی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر كۆمپانیایه‌كی بیانی ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستێت، كاتێك به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست هه‌نگاو نانێت و شایسته‌ی خۆی و به پێی گرێبه‌ست وه‌رناگرێت.!
*به‌ڵام كۆمپانیای خۆماڵی بێ پشتی حیزبی؛ سه‌دان، بگره زیاتر له هه‌زار كۆمپانیا، زیاتر له ده ساڵه شایسته و پێشینه‌كانیان به‌شێكی وه‌رنه‌گرتووه.
*هه‌ندێكیان ته‌ئمیناتیشیان له ساڵی 2014ه‌وه بۆ نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌وه سه‌دان كۆمپانیا ئیفلاس بوون؛ كه حكومه‌ت گرێبه‌ست و یاسا و ڕێنماییه‌كانی پێشێلكردووه به زه‌قی، به‌ڵام هیچ به‌ده‌مه‌وه چوونی جدی بۆیان نه‌بوو.
*نموونه‌م هه‌یه؛ كۆمپانیای بیانی ته‌نها به گه‌یاندنی ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك له دادگایه‌كی بیانی، حكومه‌تی خسته ژێر فشار و داواكارییه دارایییه‌كه‌ی خێرا و به په‌له بۆ خه‌رج كرد -كه شایسته‌ی نه‌بوو- چونكه هه‌م كۆمپانیاكه و هه‌م دادگاكه له ده‌ره‌وه‌ن .!
*به‌ڵام كۆمپانیای خۆماڵی كه په‌نا ده‌باته دادگاكانی هه‌رێم، چی به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟!
* هه‌رێم هه‌ندێك جار سه‌روه‌ریی سیاسی و یاسایی خۆی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه بۆ كۆمپانیایه‌كی بیانی؛ ئه‌وه‌ش به ڕوونی له وه‌ڵامی دانا غاز بۆ حكومه‌تی ھه‌رێم ده‌خوێندرێته‌وه.!
AM:10:56:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت