نێچیرڤان بارزانی: پێویسته چه‌ك ته‌نیا له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا بێت
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه پێویسته چه‌ك ته‌نیا له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا بێت كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه، ده‌شڵێت: "هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كان ته‌نها زیانی به ژێرخانی ئابووری هه‌رێم و دامه‌زراوه‌كانی عێراق گه‌یاندووه و هیچ كاریگەرییەكی لەسەر ئەمریكییەكان نەبووە".
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه كه ئه‌مشه‌و په‌خش ده‌كرێت رایگه‌یاند كه:
*پێویسته چه‌ك ته‌نیا له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كاندا بێت كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه.
*ئه‌و كێشانه‌ی هه‌مانه، كاتێك سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه هه‌موومان پێكه‌وه له یه‌ك كه‌شتیدا نین. له كاتێكدا هه‌موومان پێكه‌وه‌ین؛ چ له به‌غدا، چ له به‌سره، چ له زاخۆ و چ له دهۆك.
*له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك وه‌زیران، له تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی قسه‌مان له‌سه‌ر پرسی كۆنترۆڵكردنی چه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كان كرد.
*زۆر راشكاوانه ده‌ڵێم، ئه‌وه‌ی له به‌رپرسانی ئێرانییه‌وه گوێم لێ‌بوو، وتیان: ئه‌م په‌یامه بگه‌یه‌نه سه‌رۆك وه‌زیران كه ئێمه ئاماده‌ین بۆ هاوكاریی به‌ڕێزیان له‌م بابه‌ته‌دا.
*له به‌رپرسه ئێرانییه‌كانم پرسی ئایا ئه‌مه هه‌ڵوێستی فه‌رمییانه و ئه‌وانیش وتوویانه "به‌ڵێ".
*به‌رپرسانی ئێرانی كه دۆسیه‌ی عێراقیان له‌ده‌سته، جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئامانج هاوكاریكردنی وڵاتێكی دراوسێ بێت، ئێمه ئاماده‌ین بۆی.
*سه‌قامگیریی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێرانیشه و به‌رژه‌وه‌ندیی ئێران له عێراقدا چییه؟ بازرگانی پێوه بكات، كاره‌با و گازی پێ بفرۆشێت، ساڵانه 15 ملیار دۆلار كاسبی بكات.
*گرووپەكان هیچ شتێكیان نەكردووە جگە لە بەرزكردنەوەی دروشمی گەورەو رەنگاو رەنگ، كە دێیتە سەر هەق و حساب ئایا هیچیان كردووە بۆ راگرتنی ئەمریكییەكان، بەدڵنیایی نەخێر.
AM:10:38:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت