حزبی دیموكرات: ئێران به مووشه‌ك هێرشی كرده سه‌ر به‌رزاییه‌كانی بالیسان
وێستگه‌نیوز –
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12ی ئابی 2026، كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی مووشه‌كیی كرده سه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دیموكرات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه "له‌م هێرشه نوێیه‌دا كۆماری ئیسلامی به دوو مووشه‌ك، به‌رزاییه‌كانی بالیسانی له باشووری كوردستانی كردووه‌ته ئامانج".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه رۆژی رابردوو كۆماری ئیسلامی ئێران بنكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی له دوڵی ئالانه‌ی به مووشه‌ك كرده ئامانج.
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران راشیگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی ده‌ستپێكی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه هه‌تا ئێستا به زیاتر له 152 مووشه‌ك و دڕۆن كه‌مپی بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و بنكه ده‌رمانی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌م حیزبه‌ی به ئامانج گرتووه.
AM:09:37:12/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 332
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت