ئۆڵترا عێراق: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی "ئۆڵترا عێراق" له زاری سه‌رچاوه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا، كه بڕیار بوو دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌نجام بدرێت، دواخراوه بۆ كاتێكی تر. ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
ماڵپه‌ڕه‌كه له زاری ئه‌و سه‌رچاوانه‌وه رایگه‌یاند كه "سه‌ردانه دواخراوه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، كه مه‌سرور بارزانی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، یه‌ك ئامانجی هه‌یه و په‌یوه‌سته به هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بۆردومانكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی وه‌ك كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، جگه له گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم".
ئه‌و سه‌رچاوانه كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێن كه "په‌یوه‌ندییه‌كی چڕ هه‌یه له‌نێوان عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكی حكومه‌تی فیدراڵی و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر پرسی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و هه‌نارده نه‌وتییه‌كان".
راشیانگه‌یاندووه كه "نوێنه‌رانی پارتی له به‌غدا زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی سیاسی ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌مانه سه‌رنه‌گرن، مه‌سرور بارزانی دێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان”.
PM:09:28:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت