وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌رێم كشاونه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح -
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند هیچ گرفتێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه، به‌ڵام هه‌ندێك له كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌رێم كشاونه‌ته‌وه.
سه‌لیم ركابی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق تایبه‌ت به وێستگه‌نیوزی وت كه "له دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته سێ لایه‌نییه‌كه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیا بیانیه‌كانی نه‌وت كه له هه‌رێم كار ده‌كه‌ن، هیچ گرفتێكمان نه‌ماوه".
وتیشی: "به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه بڕێك نه‌وتی خاو وه‌رگیراوه و هه‌نارده‌ش كراوه، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی هه‌ندێك له كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منیه‌وه كاریگه‌ری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه كۆمپانیای سۆمۆ وه‌ریده‌گرێت".
PM:09:03:11/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت