شارەزایەکی کەشناسی: مانگی 10ی ئەمساڵ پڕ بارانترین دەبێت و سەرما زوو دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-بابان عومەر
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بەوێستگەنیوزی راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ وەک یەکێک لە مانگە هەرە پڕ بارانەکان لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا پۆلێن دەکرێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، رەنگە بارانبارین لە هەندێک ناوچە پەڵە بدات و نەگاتە 5ی مانگی 11، ئەمەش حاڵەتێکە کە لە 7 بۆ 10 ساڵی رابردوودا لە مانگی تشرینی یەکەمدا رووی نەداوە، وتیشی: "ئەگەر بارانبارین بکەوێتە مانگی 11 و 12، ئەوا پایزێکی زۆر پڕ بارانمان لەپێش دەبێت".
پشتیوان پێنجوێنی هۆشداری دەدات کە ئەمساڵ پایز و زستان ساردتر دەبن و رایگەیاند: "بەپێی پێشبینییەکان مانگی 11 و 12 بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو ساردتر دەبن، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکانی وەک پێنجوێن و حاجی ئۆمەران، کە وا دەردەکەوێت سەرما و بەفربارین زوو دەستپێبکات".
ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاشکراشی کرد، کە داوای لە پارێزگار و قایمقامی سلێمانی کردووە خەمی هاووڵاتیان بخۆن و زوو دەست بە دابەشکردنی نەوت بکەن، چونکە پایزی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو ساردتر دەبێت و پێویستە هاووڵاتیان ئامادەکاری پێشوەختەیان هەبێت.
PM:03:09:11/08/2026
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت