وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم: ئەگەر خەرجی نەوت هاوتای عێراق بکرێت بەنزین دەکەینە 450 دینار


وێستگەنیوز-

د. غەزال هۆستانی، بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ میدیای پارتی رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی بەردەوامە.


بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان، ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتەکەیان بەردەوام لەسەر هێڵە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانی بەنزینەی کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە سەریهەڵداوە، ئەوەش بە مەبەستی سوککردنی ئەو بارگرانییەی کە لەسەر شانی هاووڵاتیان دروست بووە.

ناوبراو راشیگەیاند، هانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەدەن و ئاسانکاریی تەواویان بۆ دەکەن تاوەکو بڕی پێویستی بەنزین بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن، وتیشی: "گفتوگۆکانمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بەردەوامن و پێشبینی دەکەین لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەی سوتەمەنی بەرەو چارەسەربوون بڕوات".

بەڕێوەبەری گشتیی گرێبەستەکان جەختی لەوەش کردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانای هەیە بەنزین بە نرخی 450 دینار دابەش بکات، بەڵام ئەمە تەنها کاتێک دەکرێت کە خەرجییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم هاوتای خەرجییەکانی نەوت لە عێراق بکرێت، تاوەکو تێچووەکەی بۆ حکومەت کەم ببێتەوە و بەو نرخە هەرزانە بگاتە دەست هاووڵاتیان.


PM:02:45:11/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو