عه‌لی حه‌مه ساڵح: پرۆژه‌یه‌كمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه و سووته‌مه‌نی له هه‌رێم دا به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
وێستگه‌نیوز -
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا:
*ئه‌مڕۆ ره‌وتی هه‌ڵوێست له‌ڕێی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌مانه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌یه‌كی سێ خاڵی به‌ناوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
*گرنگترین دوو خاڵی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه چاره‌سه‌ری گرفتی مووچه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یاسای ئیداره‌ی مالی جێبه‌جێ بكرێت و داهاته فیدراڵییه‌كانی هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابه‌ش بكرێت.
*سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی بڕیاری دا دیراسه‌ی ئه‌م خاڵه بكه‌ن.
*بۆ مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ش وتیان ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی داهات و تا كۆتایی هه‌فته یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرن.
*عێراق دۆخی دارایی خراپه به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگا نادرێت نه‌وت بفرۆشێت.
*خاڵی دووه‌م دۆسیه‌ی سووته‌مه‌نیه و به‌ڕوونی باسی جیاوازی نرخی سووته‌مه‌نیمان كردووه له‌نێوان هه‌رێم و عێراقدا.
*پێشنیارمان كردووه ئه‌و 50 هه‌زار به‌رمیله‌ی ده‌درێته هه‌رێم وه‌ربگیرێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك شاره‌كانی تری عێراقی لێبكرێت.
*خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی بارهه‌ڵگره‌كان گرفتیان هه‌یه كه ده‌چن بۆ شاره‌كانی تری عێراق به‌هۆی قاچاغچێتی و هه‌ندێك بابه‌ت كه تێكه‌ڵ بوون و خه‌ڵكی موسته‌حه‌ق بوونه‌ته قوربانی.
*گرنگه له زووترین كاتدا سیستمی ئه‌سیكۆدا له‌سه‌رجه‌م خاڵه سنوورییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
PM:06:41:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت