سیپان حه‌مۆ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر خێزانه گه‌ڕاوه‌كانی سه‌رێ كانی هاته ده‌نگ
وێستگه‌نیوز –
سیپان حه‌مۆ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری سوریا له پشكی كورد، له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر خێزانه گه‌ڕاوه‌كانی سه‌رێ كانی هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند كه رێكاری یاسایی دژی ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له هێرشكردنه سه‌ر خێزانه گه‌ڕاوه‌كان ده‌گیرێته به‌ر.
سیپان حه‌مۆ یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری سوریا بۆ كاروباری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات له پشكی كورد رایگه‌یاند كه:
*سه‌ركۆنه‌ی هێرش و رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه گه‌ڕاوه‌كان بۆ شاری (سه‌رێ كانێ) ده‌كه‌ین.
*مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوان بۆ شار و شارۆچكه‌كانیان پارێزراوه.
*لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌کەن كه تێوه‌گلاون، رێكاری یاسایی له‌دژیان ده‌گیرێته‌به‌ر.
*دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری ئه‌منیی پێویست و زامنكردنی سه‌لامه‌تییان، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ (سه‌رێ كانێ) به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:06:17:10/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت