ئەمشەو دەروازەی ناونووسین بۆ حەج دادەخرێت
وێستگەنیوز –
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو دووشەممە، دەروازەی ئەلیکترۆنی بۆ ناونووسینی خوازیارانی حەج بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت و پڕۆسەکە کۆتایی دێت.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێر 12ـەی ئەمشەو دووشەممە، دەروازەی ئەلیکترۆنی بۆ ناونووسینی خوازیارانی حەج دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا نزیکەی 73,000 کەس فۆرمی ناونووسینیان پڕکردووەتەوە.
جەختیشی کردەوە لەوەی پڕۆسەی ئەمساڵ بە تەواوی بە شێوەی دیجیتاڵی بووە و بەبێ بەرامبەر و بەخۆڕایی بۆ هاوڵاتییان ئەنجام دراوە.
وتەبێژەکەی حەج و عومرە ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر لەسەر داوای هاوڵاتییان وادەی ناونووسین درێژکرابووەوە، بەڵام ئەمشەو دوا مۆڵەت دەبێت و سیستمەکە بە فەرمی ڕادەگیرێت.
سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو، کاروان ستوونی باسی لەوە کرد، دوای داخستنی سیستمەکە قۆناغی وردبینی و پشکنینی ناوەکان دەستپێدەکات، دواتریش لە ڕێگەی تیروپشکێکی ئاشکراوە ناوی ئەو کەسانە ڕادەگەیەنرێت کە بۆ حەجی ئەمساڵ مافی گەشتکردنیان دەبێت.
AM:10:59:10/08/2026
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت