عه‌لی حه‌مه ساڵح: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بۆ قازانجی دوو كۆمپانیا نەوتەکە راده‌ستی بەغدا ناكه‌ن
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی لەبارەی بڕیاری بەنزین له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه:
*ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بڕیاری كۆتاییان داوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه ناده‌نه عێراق و ده‌یانه‌وێت خۆیان سووته‌مه‌نی دابین بكه‌ن.
*ئه‌مه نه به‌رگریكردن له هه‌رێمی كوردستانه نه له خه‌ڵكه‌كه‌ی، نه كوردایه‌تییه نه نیشتمانپه‌روه‌ری.
*به‌نیازن هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێبكه‌ن و بڵێن ده‌مانه‌وێت عێراق رۆژانه 126 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته هه‌رێم، به‌ڵام خه‌ڵكی تر دژه و ده‌یه‌وێت 50 هه‌زاره‌كه‌ش ببڕێت.
*ئێمه ده‌مانه‌وێت 50 هه‌زار به‌رمیله‌كه بدرێته عێراق، به‌ڵام به‌رامبه‌ره‌كه‌یمان وتووه كه بریتییه له‌وه‌ی به‌نزین وه‌كو شاره‌كانی تری عێراقی لێبێت و به‌رمیلێك نه‌وت به 30 هه‌زار بدرێته هاوڵاتیان.
*وتوویانه ئێمه نایكه‌ین بزانین قسه‌ی كێ سه‌رده‌گرێت، قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر عینادی بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆتی پێ عه‌زیه‌ت بده‌یت چ ئازایه‌تییه‌كی هه‌یه.
*هه‌موو رۆژێك 500 هه‌زار لیتر نه‌فتا ده‌فرۆشن به 210 ملیۆن دینار، 700 هه‌زار لیتر كیرۆسن ده‌فرۆشن به 350 ملیۆن دینار، 2 ملیۆن لیتر گازوایل ده‌فرۆشن به نزیكه‌ی ملیارێك و 500 ملیۆن، 300 هه‌زار لیتر رۆنی مۆم ده‌فرۆشن به 110 ملیۆن دینار، نزیكه‌ی 1 ملیۆن لیتر ئه‌وه‌ی بۆ قیر به‌كاردێت ده‌فرۆشن به 120 ملیۆن دینار، ئه‌م پارانه چی لێدێت.
*ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یكه‌ن ده‌ست شكانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ میلـلـه‌تی خۆتاندا نه‌ك له‌گه‌ڵ عێراقدا.
*بۆ قازانجی دوو كۆمپانیا (كار و لاناز) كه ملیاره‌ها دینار و ده‌یان ملیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێ ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و به كوردایه‌تی به خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه.
*به‌داخه‌وه یه‌كێتی هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه نه له چوارچێوه‌ی هه‌رێم نه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وتی په‌رله‌مانی عێراقی لایه و هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه.
*ئه‌مه جگه له زوڵم هیچی تر نییه.
*كۆمپانیای كار ئێستا رۆژانه 3.500.000 لیتر به‌نزین به‌رهه‌می هه‌یه، 2.500.000 لیتری بۆ موسڵ ده‌چێت، ملیۆنێكی بۆ ناوخۆیه كه به‌شێكی به بازرگانی ده‌فرۆشرێت.
*بازیان –قه‌یوانیش نزیكه‌ی 40 هه‌زار لیتر توانای پاڵاوتنیه‌تی، ده‌نێردرێته‌وه بۆ كه‌ركوك و ده‌درێته‌وه به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به 450 دینار.
PM:11:26:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت