كۆڕه‌ك تیلیكۆم وه‌ڵامی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم رایگه‌یاند كه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پاكتاوی نێوانمانی نییه، داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات ده‌ستوه‌ردان بكات و مافیان بۆ بگێڕێته‌وه.
كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌گوێره‌ی راسپارده‌ی لیژنه‌یه‌كی حكومی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له ساڵی 2025 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوه، تاوه‌كو پاكتاوكردن له‌نێوانمان بكرێت و له‌به‌رامبه‌ردا گرێبه‌ستی كاركردن به خزمه‌تگوزاری نه‌وه‌ی چواره‌ممان پێ بدرێت، به‌ڵام تاوه‌كو 2ی حوزه‌یرانی ئه‌م ساڵ چه‌ند نووسراوێك له‌نێوانمان ئاڵوگۆڕكراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م واژۆكردنی گرێبه‌ستی كارپێكردن به خزمه‌تگوزارییه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێن و به‌هۆیه‌وه ده‌سته‌كه گرێبه‌ستی پاكتاوكردنه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
كۆڕه‌ك تیلیكۆم ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه گرێبه‌ستی پاكتاوكردنه‌كه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵاتره‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه".
داواش له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات ده‌ستوه‌ردان بكات و ماف بۆ كۆمپانیاكه‌یان بگێڕێته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له به‌رگریكردن له مافه‌كانیان.
ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم له‌دوای ئه‌وه هات، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم و بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه كه هه‌موو رێكاره یاساییه‌كان بۆ راگرتنی كاری تۆڕه‌كه به‌رده‌وامن.
ده‌سته‌كه داوای له به‌شداربووان كردووه كه باڵانسه‌كانیان پڕ نه‌كه‌نه‌وه و پاره نه‌ده‌نه كۆمپانیاكه و سیمكارته‌كانیان بپارێزن، هاوكات هۆشداری ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و خاوه‌ن موڵكه‌كان له ده‌ستكاریكردنی موڵك و ئامێره‌كانی كۆمپانیاكه به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی.
PM:10:48:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت