فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای پارتی و تۆمه‌تباری 285ی كه‌یسی ئه‌نفال كۆچی دوایی كرد
وێستگه‌نیوز -
ئه‌نوه‌ر حه‌سۆلی یه‌كێك له‌تۆمه‌تبارانی كوشتنی مولازم سه‌ید كه‌ریم و رووداوی 17 شه‌هیده‌كه‌ی قڕگه كه فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی پارتی و تۆمه‌تباری 285ی كه‌یسی ئه‌نفاله، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نوه‌ر حه‌سۆلی كه فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی سلێمانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌سایه‌تی عه‌شیره‌تی قه‌ره‌وه‌یسی بوو، كۆچی دوایی كرد.
ئه‌نوه‌ر حه‌سۆلی برای حه‌مه حه‌سۆلییه كه لەساڵی 1986 لەکەنەکەوە کوژرا، له‌مێژووی رووداوه‌كانی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌كوشتنی مولازم سه‌ید كه‌ریم-ی سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له 15-9-1984 به‌سوود وه‌رگرتن له گفتووگۆكانی نێوان به‌عس و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له بازگەی تاسڵوجه‌ی نزیك شاری سلێمانی.
زانیارییه مێژوویه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مولازم سه‌ید كه‌ریم و پێشمه‌رگه‌كانی كه‌وتوونه‌ته نێو بۆسه‌یه‌كه‌وه و به‌هۆیه‌وه خۆی و دوو پێشمه‌رگه‌ی تر به‌ناوه‌كانی (نه‌هرۆ عه‌بدوڵا و سه‌باح مه‌جید) شه‌هید بوون.
ئه‌نوه‌ر حه‌سۆلی جێگری براكه‌ی بوو به‌ناوی حه‌مه حه‌سۆلی كه رژێمی به‌عس فه‌وجێكی بۆ كردبوونه‌وه و له‌ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیدا تۆمه‌تبار كراون به‌نانه‌وه‌ی چه‌ندین رووداوی تر له‌نێویاندا شه‌هیدكردنی 17 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌سنوری گوندی قڕگه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی.
رووداوی شه‌هیدانی قڕگه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی دروستكرد. رووداوه‌كه شه‌وی 28 له‌سه‌ر 29ی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1983 روویدا كاتێك پۆلێك پێشمه‌رگه كه له چالاكییه‌ك ده‌گه‌ڕانه‌وه له نێو دوو تراكتۆر له گوندی قڕگه‌ی شاری سلێمانی كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی به‌عس و " جاش" و به‌هۆیه‌وه 17 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
ئه‌نوه‌ر حه‌سۆلی تامردنی له‌نێو ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو دواهه‌مین پۆستی فه‌رمانده‌ی لیوایه‌كی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ئه‌و حزبه بووه.
ئه‌گه‌رچی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌نانه‌وه‌ی چه‌ندین رووداوی تری له‌وشێوه‌یه، به‌ڵام هیچ دادگایه‌كی فه‌ڕمی تۆمه‌تباری نه‌كردوون، له‌كاتێكدا به‌به‌رده‌وامی له‌نێو لیستی پیاوانی رژێم ناویان هه‌بووه و له‌دواهه‌مین لیستی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالیشدا ناوی ئه‌نوه‌ریان به ژماره 285 هاتووه.
PM:08:46:09/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 1992
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت