لە قەزای رانیەش دابەشکردنی بەنزین دەبێتە "تاک و جووت"


وێستگەنیوز-

قایمقامییەتی قەزای رانیە بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی حكومی دەرکرد و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە کار بە سیستەمی "تاک و جووت" دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە 9ـی ئابی 2026، قایمقامییەتی قەزای ڕانیە بڵاویکردەوە، دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری حکومی ڕێکدەخرێتەوە و لەمەودوا بەپێی ژمارەی کۆتایی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دەبێت.

لیژنەی سووتەمەنی قایمقامییەت ڕۆژانە خشتەی دابەشکردنەکە بۆ شۆفێران ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە بە شۆفێران و تێیدا هاتووە: پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن، تەنها لە یەک ڕیزدا بوەستن و ڕێز لە کارمەندانی بەنزینخانەکان و تیمە سەرپەرشتیارەکان بگرن.

قایمقامییەتی رانیە جەختی کردووەتەوە، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات و پابەندی ڕێکارەکان نەبێت، بێبەش دەکرێت لە وەرگرتنی ئەو بڕە بەنزینەی کە بۆی دیاری کراوە.

ئەم بڕیارەی رانیە لە کاتێکدایە پێشتریش لە چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان، بەهۆی قەرەباڵغی و بۆ ڕێکخستنی شۆفێران، سیستەمی تاک و جووت بۆ دابەشکردنی بەنزینی حکومی پەیڕەو کراوە.


PM:04:21:09/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو