مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا دەکات و بارودۆخی سیاسی تاوتوێ دەکەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئابی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە هۆڵی ڤێیر، کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دواپێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تیشکیان خرایە سەر.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، کونسوڵی نوێی بەریتانیا خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشانداوە و سەرسامیی خۆی بەو پێشکەوتنانە دەربڕیوە کە لە هەرێمدا بەدی دەکرێن، هۆڵی ڤێیر جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی خوازیاری زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە، مەسعود بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکانی کونسوڵی نوێ دووپاتکردەوە، سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، مەسعود بارزانی رایگەیاند: "پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی لە قۆناغێکی زۆر باشدایە و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا هەیە".
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییەکان کردەوە.
PM:02:40:09/08/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت