وتەبێژی ئاوی سلێمانی: ئەو گەڕەکانەی کێشەی ئاویان هەبوو لەمەودوا سێ رۆژ جارێک ئاویان دەدەینێ


وێستگەنیوز-

ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا پرۆسەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە و ئاو دەگاتە گەڕەکەکانی شار.


وتەبێژی ئاوی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، ئەو گەڕەکانەی کە بەهۆی کارە تەکنیکییەکانەوە کێشەی ئاویان هەبوو، لەمەودوا 3 رۆژ جارێک ئاویان بۆ بەردەدرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە هیچ مەترسییەکی دووبارە شکانی بۆرییەکە لە ئارادا نییە و بۆ باشترکردنی دۆخەکەش، ئەمڕۆ 3 پەمپی نوێ دەخرێنە کار.

سەبارەت بەو زیانانەی بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە کەوتبوونەوە، ئامانج جەلال وتی: "بەگوێرەی یاسا، ئەو کەسەی کە ببووە هۆی شکانی بۆرییەکە، سزای مادی دەدرێت و رووبەرووی رێکارە یاساییەکان دەبێتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، وتەبێژی ئاوی سلێمانی ئاشکرای کرد کە هێشتا کێشەی نەبوونی تۆڕی ئاو لە هەندێک ناوچە بەردەوامە، بە جۆرێک کە 15%ی گەڕەکەکانی سلێمانی تا ئێستا تۆڕی ئاویان بۆ دروست نەکراوە.


PM:12:11:09/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو