زانیاریی نوێ لەبارەی ئازادکردنی زیندانیانی پە*کە*کە بڵاودەکرێتەوە


وێستگەنیوز-

پەرلەمانتارێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئاشکرای کرد، کە 3900 زیندانیی سیاسیی پە*کە*کە لە جێبەجێکردنی یاسای چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی سوودمەند دەبن و ئازاد دەکرێن.


بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ئێستادا 4800 کەس بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پە*کە*کە) و بەشداری لە چالاکیی چەکداریدا لە زیندانەکانی تورکیادان. لەو بارەیەوە سەرهات ئەرەن، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە دیاربەکر رایگەیاند، پڕۆژەیاسای چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی 3900 زیندانی دەگرێتەوە، بەڵام 900 زیندانی بەهۆی سزادانیان بە زیندانیی هەتاهەتایی و تۆمەتباربوونیان بە کوشتنی هێزە ئەمنییەکان، لەو یاسایە سوودمەند نابن.

هاوکات ئیبراهیم ئاکن، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئەنقەرە ئاماژەی بەوە کرد، ئەم یاسایە کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دۆخی 75 هەزار کەس دەبێت.

پڕۆژەیاسای "بەهێزکردنی هاوپشتیی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" کە بە پڕۆژەیاسای چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی ناسراوە، رۆژی شەممە 8ی ئابی 2026 لە لایەن لیژنەی دادی پەرلەمانی تورکیاوە پەسەند کرا، بڕیارە سبەی پڕۆژەیاساکە بچێتە ناو کارنامەی پەرلەمان و رۆژی دووشەممە 10ی ئابی 2026 دەنگی لەسەر بدرێت و ببێتە یاسا.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە پشتڕاست بکاتەوە، پاشان دوای بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا، رێکارەکان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.


AM:09:44:09/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو