مەسعود بارزانی: پێزانینی خۆم بۆ مێژوو و خەباتی پارتی سۆسیال دیموکرات کە بۆ دۆزی کورد داوییەتی دەردەبڕم
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ شەممە 8ی ئابی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبەکە و مەکتەبی سیاسی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبەکە کرد.
لە پەیامەکەیدا، مەسعود بارزانی وێڕای پیرۆزبایی، پێزانینی خۆی بۆ مێژووی خەبات و ئەو قوربانییانە دەربڕی کە حزبی سۆسیال دیموکرات لە پێناو دۆزی رەوای گەلی کورددا داویەتی، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
هاوکات، مەسعود بارزانی پەیامێکی سیاسی ئاراستەی سەرجەم هێزەکان کرد و رایگەیاند: "هیوادارم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و هەموو لایەک هاوکار و تەبا بن بۆ تێپەڕاندنی ئالنگاری و کێشەکان".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هیوای خواست هەرێمی کوردستان و گەلی کورد لە هەموو مەترسییەک پارێزراو بن و لایەنەکان پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.
PM:11:14:08/08/2026
ئهم بابهته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت