بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە رێزەوە لە خەبات و رۆڵی مێژوویی محەمەد حاجی مەحمود دەڕوانێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 8ی ئابی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی ئەو پارتە کرد.


لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی یەکێتی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک، سەرکردایەتی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی سۆسیال دیموکرات کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستوون. ئاماژەی بەوەش کردووە، کە یەکێتی بە رێزەوە دەڕوانێتە خەبات و رۆڵی مێژوویی محەمەد حاجی مەحمود و پارتەکەی، وەک بەشێکی گرنگ لە مێژووی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووەتەوە، بە مەبەستی کارکردنی پێکەوەیی بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتدا.


PM:05:28:08/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت