عه‌لی حه‌مه ساڵح: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی گرانی به‌نزین بووین، دراینه دادگا..
وێستگه‌نیوز –
بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی گرانی به‌نزین بووین، دراینه دادگا..، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی قاچاغچێتین له مه‌رزه‌كان و له بازگه‌كان وه‌كو جه‌رده سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه‌ی هه‌رچی زه‌وی ئه‌م وڵاته‌یه تاڵانیان كرد و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك بوونه ملیاردێر، هیچیان نادرێنه دادگا.
* له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی گرانی به‌نزین بوین، ئه‌مڕۆ دراینه دادگا.
*ناكرێت تۆ به له 60%ی نرخ نه‌فتا له عێراق وه‌ربگریت واته له 40%ی لێتخۆش بن. یه‌ك لیتر نه‌فتا 319 دینار بكه‌وێت، به گواستنه‌وه و ئه‌وه‌ی له‌و بورجه‌دا ده‌یكه‌ن ناگاته 500 دینار وتوومانه بۆ به‌م نرخه گرانه ده‌یفرۆشن به‌خه‌ڵك؟ بدرێین به دادگا.
*ئه‌وانه‌ی به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه خه‌ریكی قاچاغچێتین له مه‌رزه‌كان، خه‌ریكی ناشرینترین ئه‌خلاقن، لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و قاچاغچێتی به‌سه‌ر میلله‌تی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، له بازگه‌كان وه‌كو جه‌رده سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، هه‌رچی زه‌وی ئه‌م وڵاته‌یه تاڵانیان كرد، له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك بوونه ملیاردێر و ئێستا به‌نزین به گران به خه‌ڵك ده‌فرۆشن، هیچیان نادرێنه دادگا.
*به‌ڵام ئێمه‌یه‌ك كه به‌به‌ڵگه به‌رگری له خه‌ڵك ده‌كه‌ین ده‌بێت بدرێینه دادگا.
*من ناچم بۆ دادگا فه‌رموو بێن له ماڵه‌وه ده‌ستگیرم بكه‌ن.
*ئه‌مه چ حوكمڕانییه‌كه یه‌كێك بێت بڵێ خه‌ڵك گوناحه ناكرێت ئه‌و پاره‌ی به مووچه‌یه‌كی ته‌ئخیر و كه‌سابه‌ت و ناڕه‌حه‌تی له دووكان وه‌ریده‌گرێت، تۆ به به‌نزینی گران و كاره‌بای گران و بارگرانی لێیوه‌ربگریت، بدرێیته دادگا.
*ئه‌وه‌ی ده‌بێت بدرێته دادگا ئه‌وانه‌یه كه ئه‌م وڵاته‌یان له‌توكوت كرد.
PM:02:35:08/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت