باسم محه‌مه‌د خزه‌یر: رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌ده‌ینه هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی وه‌كو عیراق بێت
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند كه رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌ده‌ینه هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی وه‌كو عیراق بێت، ده‌شڵێت: "له ئێستادا رۆژانه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنین".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باسم محه‌مه‌د خزه‌یر وه‌زیری نه‌وتی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه:
*له ئێستادا رۆژانه دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنین.
*رۆژانه 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌ده‌ینه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی وه‌كو عیراق بێت.
*به راشكاوی به هه‌رێمی كوردستان‌مان وت ئه‌و (50) هه‌زار به‌رمیل نه‌وته وه‌رده‌گرینه‌وه، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی نه‌وت خۆمان به‌نزین و سوته‌مه‌نی به نرخی پارێزگاكانی تری عێراق دابین ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان وتیان خۆمان به‌نزین بۆ هه‌رێم دابین ده‌كه‌ین.
*سه‌باره‌ت به غازی LPG ئه‌گه‌ر به‌نزین و گازوایلی زیاده‌مان هه‌بێت ده‌یان ده‌ینێ.
*له كه‌ركوك نزیكه‌ی 380 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مدێت و له‌ناوخۆدا له پاڵاوگه‌كان بهكاردههێندرێنهوه.
*750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه ره‌وانه ده‌كه‌ین.
PM:01:37:08/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت