"پله‌كانی‌ گه‌رما زیاتر نزمده‌بنه‌وه‌"


وێستگه‌نیوز-
شاره‌زایه‌كی‌ كه‌شناسی‌ كورد رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانمان پله‌كانی‌ گه‌رما زیاتر نزمده‌بنه‌وه‌.


ئاراس جه‌بار شاره‌زای‌ كه‌شناسی‌ كورد له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری بارسته‌ هه‌وایه‌ك له‌توركیاوه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 9/8/2026 پله‌كانی گه‌رما 2 تا 3 پله‌ به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ نزمبوونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت".

ده‌شڵێت: "خێرای با له‌سه‌رخۆ بۆ مامناوه‌ند ده‌بێت 10-25 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری رۆژئاوا ده‌بێت".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراو بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت: "سلێمانی 39 پله‌، هه‌ولێر 40 پله‌، دهۆك 40 پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 41 پله‌، كه‌ركوك 42 پله‌، گه‌رمیان 43 پله‌، راپه‌ڕین 41 پله‌، سۆران 39 پله‌ و زاخۆ 39 پله‌".


PM:12:13:08/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو