كاوه عه‌لی: حكومه‌تی هه‌رێم ئیمتیازی یاسایی و بازرگانی زۆری به (كۆنسۆرتیۆمی دانا غاز و پێڕڵ) به‌خشیوه
وێستگه‌نیوز –
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی كورتخایه‌ن و نه‌شاره‌زایی له داڕشتنی گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكه‌وتنه‌كان، حكومه‌ت، نه‌ك ته‌نها ناچار به دانانی بارێكی دارایی گه‌وره بوو، ده‌شڵێت: "بازرگانانی سووته‌مه‌نی بۆشی حكومه‌تیان لایه بۆیه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری حكومه‌ت نرخی به‌نزینیان گرانتر كرد".
كاوه عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له نووسراوێكدا له‌ژێر ناوی "رێككه‌وتن و گرێبه‌ستێكی هه‌ڵه؛ قه‌رز و له‌ده‌ستدانی سه‌روه‌ری تا ساڵی 2049" نووسیویه‌تی:
*به‌هۆی بیركردنه‌وه‌ی كورتخایه‌ن و نه‌شاره‌زایی له داڕشتنی گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكه‌وتنه‌كان، حكومه‌ت، نه‌ك ته‌نها ناچار به دانانی بارێكی دارایی گه‌وره بوو، به‌ڵكو له رێككه‌وتنی 30ی ئابی 2017دا ئیمتیازی یاسایی و بازرگانی زۆریشی به (كۆنسۆرتیۆمی دانا غاز و پێڕڵ) به‌خشیوه.
*به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، ماوه‌ی گرێبه‌ست تا ساڵی 2049 درێژكراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها بلۆكی 19 و 20 زیادكراون بۆ ناوچه‌ی گرێبه‌ست، و مافی بازرگانی و فرۆشتنی 50٪ی گازی زیادكراوی كێڵگه‌ی كۆرمۆر به كۆمپانیا سپێردراوه!
*له رێككه‌وتنه‌كه به روونی ده‌ڵێت: "will be marketed and sold by Pearl to customers within Iraq or by export...". واته كۆمپانیا مافی بازاڕكردن و فرۆشتنی ئه‌و 50٪ه‌ی غازی زیادكراو هه‌یه، چ له ناو عێراق و چ به هه‌نارده.
*له هه‌مان كاتدا، ده‌قی به‌شێكی بڵاوكراوه‌ی رێككه‌وتن هیچ ئاماژه‌یه‌كی روون ناكات كه ئه‌م فرۆشتنه پێویستی به ره‌زامه‌ندی پێشوه‌خته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بێت، چونكه ئه‌و به‌شه‌ی رێككه‌وتنه به‌رده‌سته بێ ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجه ده‌كات.
*هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانا غازی ئاگادار كرده‌وه كه بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت غاز به عێراق نه‌فرۆشێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه پشت به هه‌مان ده‌قی رێككه‌وتنی 2017 نه‌به‌ستێت، پرسیاری یاسایی ئه‌وه‌یه: حكومه‌ت به كام ماده‌ی گرێبه‌ست ده‌توانێت رێگری له فرۆشتن بكات، كاتێك ده‌قی بڵاوكراوه مافی بازاڕكردن و فرۆشتنی ئه‌و 50٪ه به كۆمپانیا ده‌دات؟
*ئه‌مه نموونه‌یه‌كه له‌وه‌ی چۆن گرێبه‌ستێكی خراپ ، ده‌توانێت بۆ ساڵانێكی زۆر كۆنترۆڵی حكومه‌ت به‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كانی خۆی له ده‌ست بدات یان كه‌م بكاته‌وه و ناچار بێت له دواتردا به نامه و ئاگاداركردنه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك بدات كه بنه‌مای له ناو خودی گرێبه‌سته‌كه‌دا دانراوه.
*ئه‌مه هاوشێوه‌ی بازرگانانی سووته‌مه‌نی كه چۆن پێچه‌وانه‌ی بڕیاری حكومه‌ت له دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین بۆ 850 دینار! گرانتریان كرد بۆ 1500 دینار، چونكه بۆشی حكومه‌تیان لایه! هیچی پێ نه‌كرا!
AM:11:35:07/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت