پۆلیسی هەولێر: برینداربوونی موکری یەزدان پەنا کردەوەی تیرۆریستی نەبووە
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەبارەی ڕووداوی برینداربوونی موكری یهزدانپهنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە بەراییەکان ڕووداوەکە پەیوەندی بە تیرۆرەوە نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی ئابی 2026، پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، لە ڕێکەوتی 3ی ئاب، لە ئەنجامی ڕووداوێکی نەخوازراودا کەسێک بە ناوی موکری حسێن یەزدان پەنا بریندار بوو، پاش ڕووداوەکە، دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی بەڵگەوتاوانی هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد کرد.
پۆلیسی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت: لە ئەنجامە بەراییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو ڕووداوە کردەوەی تیرۆریستی نەبووە.
هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان لەبارەی چۆنیەتی ڕووداوەکە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامە، تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی.
ئەم ڕوونکردنەوەیەی پۆلیسی هەولێر لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاگەیاندرا، له شاری ههولێر تهقه له موكری یهزدانپهنا، كوڕی حسێن یهزدانپهنا سهرۆكی پارتی ئازادی كوردستان (پاك) كراوه و به سهختی برینداره.
PM:10:31:06/08/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت