پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان زیاتر دادەبەزن


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی لاوازبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی بەرگەهەوا، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن لە دابەزین.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی ئابی 2026، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 1 تا 2 پلەی دیکە نزمدەبنەوە، ئەوەش بەهۆی کشانەوەی کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی لە ناوچەکە کردبوو.

بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرمی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

سلێمانی: 40 پلە
هەولێر: 42 پلە
دهۆک: 41 پلە
هەڵەبجە: 42 پلە
کەرکوک: 44 پلە
گەرمیان: 46 پلە
راپەڕین: 42 پلە
سۆران: 41 پلە
زاخۆ: 40 پلە

ئەم دابەزینەی پلەکانی گەرما لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی گەرمای بەهێزیان بەخۆوە بینیبوو.



PM:06:00:06/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت