لە سنووری شارەزوور؛ جوتیارێک بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
وێنەکە ژیری دەستکردە
وێستگەنیوز-
بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، رووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک کە سەرقاڵی کارکردن بووە لە ناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا.
زانا عەزیز، لێپرسراوی بنکەی هاتوچۆی عەربەت، رایگەیاند کە رووداوەکە لە گوندی وێلەکە روویداوە. بەپێی زانیارییەکان، دوو ئۆتۆمبێل پێکەوە بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمی کاڵەک چوونەتە کێڵگەیەک، بەڵام یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بۆ کڕینی نان کێڵگەکەی جێهێشتووە و لە کاتی گەڕانەوەیدا بە هەڵە لە هاوڕێکەی داوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی توندی لێدانەکەوە زمانی جوتیارەکە هەڵگەڕاوەتەوە، هەرچەندە ئامادەبووان هەوڵیان داوە فریای بکەون و رزگاری بکەن، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
قوربانییەکە تەمەنی 52 ساڵە، خێزاندارە و دانیشتووی قەزای شارەزوورە. کاتژمێر 7:00ی بەیانی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور، دواتر بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.
AM:10:31:06/08/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت