نێچیرڤان بارزانی پلەی 910 پلەداری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی بەرزکردەوە


وێستگەنیوز-

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فەرمانی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەر و پلەدارانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەرسوومی هەرێمیی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی 910 پلەداری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەسەر میلاکی ئەنجوومەنەکە واژۆ کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەرکردنی ئەم فەرمانە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بووە.

ئاماژە بەوە کراوە، بڕیارەکە دوای ئەوە دراوە کە تەواوی ئەو پلەدارانە ماوەی یاسایی خۆیان لە پلەکانیاندا تێپەڕاندووە و سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان بۆ بەرزکردنەوەی پلەکانیان ئەنجام دراون.

ئەم هەنگاوەی سەرۆکایەتی هەرێم لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوەی کاروباری سەربازی و ئەمنی و پێدانی مافە یاساییەکانی کارمەندانی دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا دێت.


PM:07:14:05/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو