بڕیارێکی نوێ بۆ پاسەکانی سلێمانی
ویستگەنیوز-
بەڕێوبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ پاسەکانی ناوشار دەرکرد و لەم هەفتەیەوە سیستەمەکە دەگۆڕێت.
ڕزگار عەبدوڵا، لێپرسراوی هێڵەکانی گواستنەوەی ناوشاری سلێمانی ڕایگەیاند: پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری بۆ پاسەکانی هێڵەکانی ناوشاری سلێمانی لە بەنزینخانەی پێشەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و پەیڕەوی سیستەمی "تاک و جووت" دەکرێت.
ڕۆژی هەینی 7ـی ئابی 2026،ـەوە جێبەجێ دەکرێت و تایبەت دەبێت بەو پاسانەی ژمارەی کۆتایی تابلۆکانیان (تاک)ە."
سەبارەت بە هەوڵەکانی تریش، لێپرسراوی هێڵەکانی گواستنەوە ئاماژەی بەوە کرد، کار دەکەن بۆ ئەوەی بەنزینخانەی تایبەت بۆ ئۆتۆمبێلە تەکسییەکان و ئەو پاسانەی بە "گاز" کار دەکەن دیاری بکرێت، تاوەکو ئەوانیش بە هەمان نرخی هەرزان سووتەمەنییان پێبدرێت.
لەبارەی نرخی گواستنەوەی هاوڵاتییان، ڕزگار عەبدوڵا دڵنیایی دایە هاوڵاتییان و وتی: سەرەڕای گرانبوونی نرخی سووتەمەنی، بەڵام کرێی پاس لە هێڵەکانی ناوشار وەک خۆیەتی و هیچ گرانکردنێک نییە، تەنها 2 هێڵی دەرەوەی شار نەبێت کە بە شێوەیەکی کاتی نرخەکانیان کەمێک زیاد کردووە.
PM:05:55:05/08/2026
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت