ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری هەژمارکردنی خزمەتی 1 ساڵ بە 2 ساڵ بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان پەسەند کرد
ویستگەنیوز-
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی ئەفسەران و کارمەندانی هێزە چەکدارەکان دەرکرد و خزمەتی سەربازییان بە شێوازی دوو چەندانە بۆ هەژمار دەکات، بەڵام بڕیارەکە چەند مەرجێکی تێدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئابی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێشنیازێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هەژمارکردنی خزمەتی ئەمنی و سەربازی بە شێوازی (1 ساڵ بە 2 ساڵ).
ئامانج لەم هەنگاوە ڕێکخستنەوەی میلاکی هێزەکان و پاراستنی مافە یاسایی و داراییەکانیانە لە کاتی خانەنشینبوونیاندا.
ئەم بڕیارە لە ڕێکەوتی 4ـی تەممووزی 1992 دەستپێدەکات و تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2024 بەردەوام دەبێت، هەر ئەفسەر و کارمەندێک لەو ماوەیەدا خزمەتی هەبێت، دەتوانێت سوودمەند بێت.
جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە زۆرەملێ نییە و ئارەزوومەندانەیە، بەڵام مەرجە ئەو کەسەی داوای دەکات، پارەی خانەنشینی ئەو ساڵانە بەم شێوەیە بداتەوە.
- پێویستە بڕی 3,936,000 دینار بدەن (کە دەکاتە 10%ـی مووچەی بنەڕەتی 10 ساڵیان).
بڕی پارەی پێویست بۆ ئەوان دەگاتە 6,336,000 دینار.
لە نووسراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە، ئەوانەی لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ و ئاسایشدا میلاکیان دەگوازنەوە، مافی ئەم هەژمارکردنەیان دەپارێزرێت.
بەڵام ئەو کەسانەی لە هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاژەکەیان دەگوازنەوە بۆ میلاکی شارستانی، ئەم بڕیارە نایانگرێتەوە و سوودمەند نابن.
ئەم بڕیارە دوای لێکۆڵینەوەی لیژنەیەکی تایبەت و بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی مافی پێشمەرگە و هێزە ناوخۆییەکان پەسەند کراوە.
PM:04:52:05/08/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت