د. عوسمان غەریب لە وتاردان دووردەکەوێتەوە
ویستگەنیوز-
پڕۆفیسۆر دکتۆر عوسمان محەممەد غەریب، مامۆستای ئاینی و وتارخوێنی بەناوبانگی شاری هەولێر ڕایگەیاند، بۆ ماوەیەک لە وتارخوێندنەوە و پێشکەشکردنی وتاری هەینی دەوەستێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئابی 2026، د. عوسمان محەممەد غەریب لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ڕای گشتی و نوێژخوێنانی مزگەوتی بەختیاری لە شاری هەولێر کردووە، ڕایگەیاند: بەهۆی چەند هۆکارێکی تایبەتی خۆمەوە، بۆ ماوەیەک لە گوتارخوێندنەوە و پێشکەشکردنی وتاری هەینی دەوەستم.
دکتۆر عوسمان ئاماژەی بەوە کردووە، خزمەتکردن تەنها لەسەر مینبەرەوە نییە، بەڵکو لە "کونی حوجرە و جێژوانە زانستی و ئەدەبییەکانەوە" بەردەوام دەبێت.
هیوایشی خواستووە لە داهاتوودا بە بەرنامە و گوتاری "قووڵتر و نوێترەوە" بگەڕێتەوە بۆ خزمەتکردن.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، ئەو مامۆستا ئاینییە جەختی لە پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان کردووەتەوە و دەڵێت: ئارامی و ئاسایشی ئەم کوردستانە لای من لە سەرووی هەموو مەبەست و ئارەزوویەکەوەیە، بۆیە حەز ناکەم ئەم هەنگاوەی من ببێتە هەوێنی هیچ دڵگرانییەک، یان جەنجاڵی و ململانێیەک کە کەیفی ناحەزان خۆش بکات.
PM:04:37:05/08/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت