"له هه‌رێم بڕیاری سه‌ره‌كی له‌ناو پارتی و یه‌كێتیدا ده‌درێن و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانیش ته‌نها بڕیاره‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن"
وێستگه‌نیوز –
ئاژانسی میهرنیوزی ئێرانی رایگه‌یاند كه بۆ دووساڵ ده‌چێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆهه‌م ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه و سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانیش، هێشتا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه و درگای په‌ڕله‌مانی كوردستان گاڵه دراوه.
میهرنیوز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "به گوێره‌ی یادداشتێكی سه‌رنووسه‌ری ئه‌لمۆنیته‌ر، له كاتێكدا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی برۆكسل توانی دوای 613 رۆژ كۆتایی به بنبه‌ستی پێكهێنانی حكومه‌ت بهێنێت و دوای 639 رۆژ حكومه‌تی خۆجێیی ئێرله‌ندای باكوور پێكهات، هه‌رێمی كوردستان ئێستا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی بۆ بێ حكوومه‌تی تۆماركردووه له جیهاندا و به‌بێ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چووه‌ته 655 هه‌مین رۆژی خۆیه‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "شه‌شسه‌د و په‌نجا و پێنج رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2024 تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستا كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم پێكنه‌هاتووه، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه كه ته‌نانه‌ت درێژترین ماوه‌كانی بنبه‌ستی سیاسی له ئه‌وروپا تێده‌په‌ڕێنێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌پێچه‌وانه‌ی نموونه‌ی هاوشێوه، هه‌رێمی كوردستان به بێ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌رده‌وامه له حوكمڕانی حكومه‌ته كۆنه‌كه، راستییه‌ك كه ده‌بێت به‌دوای ره‌گه‌كانیدا له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا بگه‌ڕێت، دابه‌شكردنی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی جوگرافی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و گۆڕانی یه‌كمایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا".
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: "كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌وه به‌رده‌وامه له كاركردن. له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌م حكومه‌ته گرێبه‌ستی گرنگی ئه‌نجام داوه و بڕیاری دارایی درێژخایه‌نی داوه و هه‌رگیز خۆی به حكومه‌تی پێشوو نه‌زانیوه".
میهرنیوز باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌مه له كاتێكدایه كه دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، له بڕیاره‌كه‌ی ژماره 213ی ساڵی 2025دا، روونی كردبووه‌وه كه حكومه‌تی فیدراڵی دوای كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاساییه‌كه‌ی، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌نجام بدات و مافی ئه‌وه‌ی نییه بڕیاری ستراتیژی یان به‌ڵێنی درێژخایه‌ن بدات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێكی هاوشێوه سه‌باره‌ت به حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رنه‌چووه و جێبه‌جێ نه‌كراوه".
هاوكات له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "په‌رله‌مانی هه‌رێمیش به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر بوونی نه‌ماوه. په‌رله‌مانتاران ته‌نها جارێك كۆبوونه‌ته‌وه، له 3ی كانوونی دووه‌می 2024، بۆ سوێندخواردن؛ دانیشتنێك كه سه‌ره‌تای پێدانی مووچه‌كانیان بوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه په‌رله‌مان كۆنه‌بۆته‌وه. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه نه سه‌رۆك و نه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌یه، نه لیژنه تایبه‌ته‌كانی پێكهێنراون، ته‌نیا مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن".
راشیگه‌یاندووه كه "هه‌رچه‌نده له‌ڕووی یاساییه‌وه په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌ركانی سه‌ره‌كی حكومه‌تن، به‌ڵام به كرده‌وه بڕیاری سه‌ره‌كی له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیدا ده‌درێن و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانیش ته‌نها رۆڵی تۆماركردن و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌و دوو حزبه ده‌گێڕن".
له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه "نموونه‌یه‌كی روونی ئه‌م دۆخه له ساڵی 2015دا روویدا؛ كاتێك په‌رله‌مان هه‌وڵیدا پێداچوونه‌وه به كۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانیدا بكات، پارتی دیموكراتی كوردستان رێگری له هاتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ هه‌ولێر و چالاكییه‌كانی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ راگیرا. ئه‌و ئه‌زموونه نیشانی دا كه دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان به‌بێ پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی حزبی ناتوانن ده‌سه‌ڵاته‌كانیان راپه‌ڕێنن. ئێستا هه‌مان نه‌خشه دووباره بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كی رێژه‌یی له رۆڵی ئه‌كته‌ره‌كاندا".
ده‌شڵێت: "هاوكات پێگه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو به‌هێزتر بووه. چڕبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له پارتی دیموكراتی كوردستان به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، بازنه‌ی بڕیاردانی سنوورداركردووه و تێچووی هه‌ر رێككه‌وتنێكی زیاتر كردووه".
"له‌لایه‌كی دیكه‌وه كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر له پارێزگای سلێمانی كه له چوارچێوه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و زۆنی سه‌وزدایه، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2025دا تواناكانی فراوانكرا، گه‌یشته نزیكه‌ی 750 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد له رۆژێكدا و ئێستا نزیكه‌ی 80%ی كاره‌بای هه‌رێم دابین ده‌كات، به هه‌ولێر و دهۆكیشه‌وه. وه‌ستاندنی به‌رهه‌مهێنان له‌م بواره‌دا له شوباتی 2026 و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی ورده ورده له كۆتایی مانگی ته‌مموزدا پشتبه‌ستنی زۆری هه‌رێم به‌م سه‌رچاوه وزه‌ی ئاشكرا كرد. به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر داهاتی نه‌وت به‌رده‌وام بێت و ببێته ئامرازی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموكرات، گازی سروشتی بۆته سه‌نگێكی گرنگی ده‌سه‌ڵات بۆ یه‌كێتی"، میهرنیوز واده‌ڵێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "له ده‌ره‌وه‌ی پرسی وزه، ئه‌و دوو حیزبه به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر دوو سیسته‌می ئیداری سه‌ربه‌خۆیان دروست كردووه. هه‌ریه‌كه‌یان ئامێری هه‌واڵگری و ئه‌منی و دژه تیرۆری خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه زنجیره‌ی فه‌رمانده‌یی جیاوازیان هه‌یه. هه‌روه‌ها سیسته‌می دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی و پاڵاوگه‌كان و دیاریكردنی نرخی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌ده‌برێن له‌و دوو ناوچه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن. دۆخێكی هاوشێوه له بواری داهاتی گشتیدا هه‌یه. بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له چاودێریكردن یان دابه‌شكردنی داهاته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا بكرێت، هه‌ر لایه‌نێك پێكهاته‌ی جیاوازی كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی گومرگی و ناوخۆ دروستكردووه. ئه‌م ره‌وته ته‌نانه‌ت بۆ بابه‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كانیش درێژبووه‌ته‌وه؛ له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه، دوو پێكهاته‌ی حوكمڕانی هاوته‌ریبن، كه هه‌ریه‌كه‌یان له یه‌ك كاتدا ئه‌ركی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دات و هه‌روه‌ها بازاڕی ئابووری و سه‌رچاوه‌ی داهاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه".
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌داش ده‌پرسێت: "كه‌وابوو بوون یا نه‌بوونی په‌ڕله‌مان و داموده‌زگای یاسادانه‌ر و چاو‌دێر به چ كه‌ڵك دێت؟"
PM:04:00:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت