محه‌مه‌د سه‌معان: ماده‌ی 140 گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ستراتیژی بوو
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د سه‌معان پارێزگاری كه‌ركوك له میانی به‌رنامه‌ی "ئه‌لمه‌شهه‌د" كه له كه‌ناڵی عیراقیه پێشكه‌ش ده‌كرێت رایگه‌یاند كه:
*گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ستراتیژی كه حكومه‌ت كردوویه‌تی له دوای ساڵی 2003ه‌وه ماده‌ی 140 بوو.
*ماده‌ی 140 خرایه ناو ده‌ستووری عێراقه‌وه و ئێمه‌ش له كاتی خۆیدا وه‌ك پێكهاته‌ی توركمانی ره‌تمانكرده‌وه.
*پێمانوابووه هه‌ندێك ماده‌ی ده‌ستوور له ئاینده‌دا كێشه دروست ده‌كات و دروستیشی كرد.
*هاوكات دژی ریفراندۆم وه‌ستاینه‌وه، دواتر ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاند و هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی گه‌ڕانه‌وه و ده‌سه‌ڵات و یاسایان سه‌پاند.
*ئه‌مڕۆ هه‌موو پارێزگاكان، پارێزگای عێراقن و هاوڵاتی عێراقی مافی هه‌یه له هه‌ر پارێزگایه‌ك بیه‌وێت بژی.
*له دوای 2003 به‌شێك له پێكهاته‌كان كۆچیان پێكرا بۆ كه‌ركوك به ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافی.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمانوایه ده‌توانین به ئارامی و سه‌قامگیری بژین و ئه‌و جۆره شتانه دووربخه‌ینه‌وه.
*له كۆتاییدا ماده‌ی 140 كه باس له راپرسی و چی و چی ده‌كات روویدا و دواتر وڵات و گه‌ل قسه‌ی خۆیان كرد له چه‌سپاندنی یاسادا و كۆتایی هات.
PM:02:49:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت