نزیكه‌ی 45 هه‌زار هاوبه‌ش قه‌رزی كۆنی پێش رووناكییان داوه‌ته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 5ی ئابی 2026، تیمی پرۆژه‌ی "رووناكی" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایان كرد كه تا ئێستا نزیكه‌ی 45 هه‌زار هاوبه‌ش قه‌رزی كۆنی پێش پرۆژه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه.
تیمی پرۆژه‌ی "رووناكی" ده‌ڵێت: "كاتژمێره‌كانی كاركردن له هۆبه‌كانی فرۆشیاری وزه زیادكران بۆ ئه‌وه‌ی كاروباری هاوبه‌شان جێبه‌جێ بكرێن".
دوێنێش رایگه‌یاند كه بڕی لێخۆشبوونی حكومه‌ت له قه‌رزی كۆن گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 10 ملیار دینار. دابه‌شبوونی بڕی لێخۆشبوو‌ن له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه بووبوو: "هه‌ولێر: 3.5 ملیار دینار، سلێمانی: 3.5 ملیار دینار، دهۆك: 2.5 ملیار دینار و هه‌ڵه‌بجه: 100 ملیۆن دینار".
رێژه‌ی داشكاندنی قه‌رزه‌كانی كاره‌بای پێش پڕۆژه‌ی رووناكی به‌م شێوازه دیاریكراوه:
- داشكاندنی 50% بۆ سه‌رجه‌م هاوبه‌شانی ماڵان و كشتوكاڵی.
- داشكاندنی 25% بۆ هاوبه‌شانی پیشه‌سازی، بازرگانی و میری (جگه له‌و هاوبه‌شانه‌ی كه فیده‌ری تایبه‌تیان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م پێكده‌هێنن).
تیمی پڕۆژه‌ی "رووناكی" جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه دوایین لێخۆشبوونی ناوازه‌یه و به چه‌ند هۆكارێك گرنگی تایبه‌تی هه‌یه؛ یه‌كه‌م، ئه‌م ده‌رفه‌ته چیدیكه درێژ ناكرێته‌وه. دووه‌م، داشكاندنه‌كه راسته‌وخۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاوبه‌شان ته‌نیا پێویسته بڕه پاره‌ی داشكێنراوی قه‌رزی كۆن بده‌ن.
دووپاتیش كراوه‌ته‌وه، پێویسته هاوبه‌شان له پاره‌دانی پسووله‌ی مانگانه‌ی رووناكی به‌رده‌وام بن و له ماوه‌ی 50 رۆژدا بیبژێرن، به پێچه‌وانه‌وه له رێگه‌ی سیسته‌می خۆكارهوه كاره‌باكه‌یان ده‌پچڕێت.
AM:10:32:05/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت