پۆلیسی دارستانی سلێمانی: له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی قه‌ره‌داغ كه‌سێك ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه كه‌سێك به تۆمه‌تی هۆكاری ئاگره‌كه‌ی سنوری قه‌ره‌داغ ده‌ستگیركراوه كه بووه‌هۆی سووتاندنی نزیكه‌ی 35 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*زانیاری گه‌یشت له بونی ئاگرێك له سنوری گوندی (سه‌رچاو) شاخی زه‌رده سنوری بنكه‌ی سێوسێنانی سه‌ر به به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی قه‌ره‌داغ.
*ئاگره‌كه بووه‌هۆی سوتانی نزیكه‌ی (35) سی و پێنج دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سروشتی.
*ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی سێوسێنان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و له‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ توانرا ته‌واوی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن به‌هاوكاری پۆلیسی به‌رگری شارستانی ناحیه‌ی سێوسێنان و هاوڵاتیانی دڵسۆز و ژینگه دۆستی سنوره‌كه.
*پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد توانرا تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكرێت به‌تۆمه‌تی هۆكاری دروستبوونی ئاگره‌كه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراو ڕێكاری یاسایی له‌دژی گیرایه‌به‌ر.
PM:11:39:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت