"ئه‌مریكا له جه‌نگی ئێران‌دا زۆربه‌ی مووشه‌كه دوورهاوێژه‌كانی به‌كارهێناوه"
وێستگه‌نیوز –
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند كه سوپای ئه‌مریكا له میانی جه‌نگی پێنج مانگه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا زۆربه‌ی موشه‌كه دوورهاوێژه‌كانی به‌كارهێنانه‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ململانێی نوێ له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی وه‌ك روسیا یان چین، دروست كردووه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سه‌رچاوه‌كانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا "نزیكه‌ی” هه‌موو مووشه‌كه‌كانی ATACMS و PRISM كه دوو له گرنگترین چه‌كی وشكانی دوورمه‌ودای جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكان، به‌كارهێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك وتی: "واشنتۆن نزیكه‌ی نیوه‌ی مووشه‌كه تۆماهۆكه‌كانی كه له كه‌شتییه‌وه هه‌ڵده‌درێن و كۆگای كردبوون، به‌كارهێناوه"، هه‌رچه‌نده ئه‌م ژماره‌یه نه‌توانرا به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ پشتڕاست بكرێته‌وه.
تا ئێستا قه‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانی ATACMS و PRISM له كۆگاكانی سوپای ئه‌مریكا ئاشكرا نه‌كراوه. ئه‌م مووشه‌كانه له دیارترین هۆكاره‌كانی لێدانی وردی دوورمه‌ودان. مووشه‌كه‌كانی ATACMS رۆڵێكی سه‌ره‌كییان له جه‌نگی ئۆكرانیادا هه‌بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد كیێڤ بتوانێت شوێنه‌كانی ناو روسیا بكاته ئامانج. مووشه‌كه‌كانی PRISM، ئه‌و نه‌وه نوێیه‌یه كه ورده ورده جێگه‌ی ATACMS ده‌گرێته‌وه و له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ چین، وه‌ك چه‌كێكی بنه‌ڕه‌تی سه‌یر ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماده‌نه‌بوون ژماره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی له كۆگاكانی ئه‌مریكادا ماونه‌ته‌وه ئاشكرا بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆتایی مانگی شوباتدا شانبه‌شانی ئیسرائیل هاته ناو جه‌نگه‌كه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبینییه‌كانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه كورت ده‌بێت، به‌ڵام به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان وایكردووه به‌رپرسان هۆشداری بده‌ن له‌وه‌ی كه كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی ده‌توانێت توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی دیكه لاواز بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك باسی له‌وه‌كرد كه فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا كه به‌رپرسه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نزیكه‌ی ته‌واوی مووشه‌كه‌كانی پێش جه‌نگی له‌سه‌ر بنكه‌ی وشكانی به‌كارهێناوه، به‌ڵام توانی به گواستنه‌وه‌ی مووشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه‌كانی تری جیهان قه‌ره‌بووی به‌شێك له كهمبوونهكهی بكاته‌وه.
PM:06:58:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت