هێمن هه‌ورامی: له‌سه‌ر بنه‌مای ریككه‌وتنی ئایاری 2025ی پارتی و یه‌كیتی، په‌رله‌مان كارا بێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه كلیلی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه پرۆسه‌یه‌كی هاوته‌ریبی گفتوگۆ و دیالۆگی به‌رده‌وامی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهینانی كابینه‌ی ده‌یه‌مه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی ئابی 2026 هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پیرمام، پێشوازی له هۆڵی ڤه‌ێر كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا كرد و سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، وێڕای پیرۆزبایی گه‌رم، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هێمن هه‌ورامی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی پارتی له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆیی كوردستان و هۆكاره‌كانی چه‌قبه‌ستوویی و تێروانینی پارتی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه روونكرده‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "كلیلی تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه پرۆسه‌یه‌كی هاوته‌ریبی گفتوگۆ و دیالۆگی به‌رده‌وامی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهینانی كابینه‌ی ده‌یه‌مه له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ریككه‌وتنه سیاسیه‌ی نێوان پارتی و یه‌كیتی كه له مانگی ئایاری 2025 ئیمزا كراوه".
راشگه‌یه‌ندراوه كه دواتر له‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری عێراق و ناوچه‌كه و دۆخی نه‌شه‌ڕ نه ئاشتی و لێكه‌وته‌كانی، شیكردنه‌وه‌و بیر‌و ڕای پێویستیان ئاڵوگۆڕ كرد.
PM:04:43:04/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت