لە دهۆک لە کاتی نۆژەنکردنەوەی بینایەکدا نارنجۆکێک بە کرێکارێکدا تەقییەوە


وێستگەنیوز ـ

ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری دهۆک، بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکەوە لە ناو بینایەکدا، کرێکارێکی تەمەن 24 ساڵ بریندار بوو.


بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 4ـی ئابی 2026، پەیامنێری وێستگەنیوز لە دهۆک وتی، لە گەڕەکی گەڤەرکێ لە سەنتەری شاری دهۆک، لە کاتی کارکردنی چەند کرێکارێک بۆ ڕووخاندن و نۆژەنکردنەوەی بینایەکی بازرگانی، تەقینەوەیەک ڕوویدا و دەنگێکی بەرز بیسترا.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی نارنجۆکێکەوە بووە کە لە ناو بیناکەدا بووە و لە کاتی کارکردندا تەقیوەتەوە، لە ئەنجامدا کرێکارێکی تەمەن 24 ساڵ بریندار بووە و دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە.

پاش ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی مین و تەقەمەنی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی چۆنیەتی گەیشتنی ئەو نارنجۆکە بۆ ناو بیناکە.


PM:02:24:04/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت