عه‌لی حه‌مه ساڵح: لیترێك به‌نزین نزیكه‌ی 500 دینار تێچووه‌كه‌یه‌تی و له سلێمانی ده‌درێت به 1200 دینار
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا:
*ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ی له سلێمانییه ئه‌مڕۆ به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌وه وتی گه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌لماندی نه‌فتا به نرخی پشتیوانی وه‌رده‌گرین و به‌نزین بهوتێچووه كه‌مه به‌رهه‌م دێت، وه‌عد بێت به‌نزین به هه‌رزان بده‌ین و ناوی بنێین به‌نزینی عه‌لی حه‌مه ساڵح.
*من پێویستم به‌وه نییه به‌نزین به‌ناوی منه‌وه بێت و بۆ خه‌ڵكی كوردستانه و ئێستا كاتی حسابات و سهلماندنهكهیهتی.
*به‌پێی به‌ڵگه‌ی خۆیان، ئه‌م كۆمپانیا و شوێنی تریش نه‌فتا به سه‌دا 60ی نرخه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن و دۆلاریش به 132 هه‌زار وه‌رده‌گرن كه ده‌كاته سه‌دا 50.
*حساباته‌كه به‌پێی مانگی دووه كه پێیان فرۆشراوه، 554 دۆلار بۆ هه‌ر تۆنێك حساب كراوه، سه‌دا 60 داشكان ده‌كاته 332 دۆلار كه به‌دینار ده‌كاته 438 هه‌زار دینار. واته تۆنێك به 438 هه‌زار دینار پێیان ده‌درێت.
*له نه‌فتا تۆنێك 1400 لیتره، به‌وپێیه‌ش لیترێكی 319 دینار ده‌كه‌وێت.
*ئه‌و پاڵاوگانه‌ی عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات هه‌ر لیترێك نه‌فتا به 18 دینار ده‌پاڵێون، گواستنه‌وه‌شی 10 دۆلاره، كه لیترێكی نزیكه‌ی 500 دینار ده‌كات.
*مه‌عقوله ئێستا به‌نزینی نۆرماڵ له سلێمانی 1200 دیناره
PM:11:41:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت