ئه‌حمه‌د شه‌رع به زمانی كوردی باس له پێشوازیكردن له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك كۆماری سوریا به زمانی كوردی باس له پێشوازیكردن له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: "چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌شین، به گیانی هاوكاری و برایه‌تییه‌ك كه دراوسێیه‌تیی باش به‌هێز بكات".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
ئه‌حمه‌د شه‌رع له پلاتفۆڕمی (X) به زمانی كوردی نووسی:
*ئه‌مڕۆ له شام پێشوازیم له برای هێژام، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد.
*باسمان له په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و رێگاكانی به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كان كرد، به جۆرێك كه خزمه‌ت به سه‌قامگیری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌له‌كه‌مان بكات.
*ئێمه ئه‌و پشتیوانی و میواندارییه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی رابردوودا بۆ گه‌له‌كه‌مانی دابین كردووه، به‌رز ده‌نرخێنین.
*چاوه‌ڕوانی به‌رده‌وامیی كاری هاوبه‌شین، به گیانی هاوكاری و برایه‌تییه‌ك كه دراوسێیه‌تییه‌كی باش به‌هێز بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه "له سووریای نوێ‌دا مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پێشوازی و حه‌واندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا له كاتی شه‌ڕدا و رایگه‌یاند سووریا به بایه‌خه‌وه له رۆڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانێت".ده‌زگای ئاسایش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی زۆر حه‌ب و ده‌رزی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت
PM:10:06:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت