سه‌لام كه‌ریم خان برادۆستی: هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه نه‌ماوه
وێستگه‌نیوز -
سه‌لام كه‌ریم خان برادۆستی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ بوار رایگه‌یاند:
*له چه‌ند ساڵی رابردوودا خه‌ڵكێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئێمه لایه‌نگری یه‌كێتی بوون و له‌ناو ئه‌و حزبه‌دا كاریان ده‌كرد.
*پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه بینیمان وه‌كو پێویستی خزمه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه ناكرێت و زۆریش هه‌وڵماندا چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام چاره‌سه‌ر نه‌ده‌كرا.
*خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی ئێمه‌وه بوونه یه‌كێتی و پشتیوانی ئێمه بوون.
*هه‌رچی به‌ڵێن به ئێمه ده‌درا بۆ خه‌ڵك و ئه‌وه‌بوو بكرێت، جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا.
*باسی یه‌كێتی ده‌كه‌م، زۆربه‌یان دوای هه‌ڵبژاردن مۆبایلیان داده‌خه‌ن، ده‌رگا داده‌خه‌ن و كه‌س نایان بینێت.
*هۆكاری سه‌ره‌كی كشانه‌وه‌ی ئێمه له یه‌كێتی جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه درابوون به خه‌ڵك.
*ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ماڵی مام جه‌لال نابڕین، به‌ڵام له ئێستاوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه نه‌ماوه.
*یه‌كێتیی نیشتمانی له خه‌ڵك دابڕاوه و خه‌ڵك گله‌یی زۆره و كه‌موكوڕی زۆر هه‌یه.
*دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئێمه له یه‌كێتی به‌مانای ئه‌وه نییه یه‌كێتی بشكێت و زیاد له ساڵێكه بڕیاری وازهێنانمان له یه‌كێتی داوه.
PM:07:13:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت