ئه‌مریكا لە یادی 12ساڵەی جینۆسایدی ئێزیدییەکان په‌یامێكی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز -
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، سێی مانگی ئابی وه‌ك یادی دوازده‌هه‌مین ساڵیادی هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سه‌ر ئێزیدییه‌كان له شنگال كرده‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی دادپه‌روه‌ری و پشتیوانی قوربانیان و ڕزگاربووان كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر په‌یامێكیان به‌هه‌رسێ زمانی ئینگلیزی، عه‌ره‌بی و كوردی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*دوانزه ساڵ پێش ئێستا، گرووپه تیرۆریستییه‌كانی داعش جینۆسایدیان دژ به پێكهاته‌ی ئێزدی ئه‌نجامدا.
*ئه‌مڕۆ، یادی ئه‌وانه ده‌كه‌ینه‌وه كه گیانیان له‌ده‌ستدا و ڕێز له خۆڕاگریی ئه‌و ڕزگاربووانه ده‌گرین كه ئه‌و یاده به زیندوویی ده‌هێڵنه‌وه.
*به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری بۆ ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یه گرنگه و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی به‌رده‌وام و خۆشگوزه‌رانی و پاراستنی ئه‌و پێكهاتانه‌ی مه‌ترسییان له‌سه‌ره، به هه‌مان شێوه گرنگه.
*ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ند ده‌مێنێته‌وه به كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانمان بۆ پاراستنی مافی بنه‌ڕه‌تیی ئازادیی ئایینی و یارمه‌تیدان به ئاڕاسته‌ی بونیادنانی داهاتوویه‌ك كه تێیدا سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق بتوانن به سه‌لامه‌تی و شكۆمه‌ندییه‌وه بژین.
له ئابی 2014دا، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگال. ئه‌م هێرشه بووه هۆی كوشتنی هه‌زاران ئێزدی، رفاندن و به كۆیلهبردنی ژنان و كچان و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندین وڵات ئه‌م تاوانانه‌یان وه‌ك جینۆساید ناساندووه. ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه له كاتێكدا دێت كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی هێشتا رووبه‌ڕووی ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و جینۆسایده ده‌بێته‌وه، له‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووسی رفێندراوه‌كان و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.
PM:05:29:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت