فرانس پرێس ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمه‌شق راده‌گه‌یه‌نێت
وێستگه‌نیوز -
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری سه‌رچاوه سورییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند كه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سوریا تاووتوێكردنی "رێككه‌وتنی 29ی كانوونی دووه‌م"ی نێوان كورد و دیمه‌شقه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاژانسی فرانس پرێس له زاری سه‌رچاوه سورییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند كه سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیمه‌شق تیشك ده‌خاته سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی یه‌كخستنی دامه‌زراوه كوردییه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا.
فرانس پرێس ده‌ڵێت کە ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ دیمه‌شق تاووتوێكردنی "رێككه‌وتنی 29ی كانوونی دووه‌م"ی نێوان كورد و دیمه‌شقه.
ئاشكراشیكرد كه پێده‌چێت بارزانی له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرا "هه‌سه‌ده" كۆببێته‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و له‌گه‌ڵ ئەحمەد شەرع سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبۆوه.
PM:04:39:03/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت