نێچیرڤان بارزانی لە دیمەشق: سوریا لەبەردەم دەرفەتێکی مێژووییدایە


وێستگەنیوز-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەشبینی خۆی بۆ ئایندەی سوریا دەربڕی و ڕایگەیاند، وڵاتەکە دوای ساڵانێکی سەخت، ئێستا لەبەردەم قۆناغێکی نوێی گەشەکردن و ئاوەدانکردنەوەدایە.


ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئابی 2026، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع لە سوریا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی بۆ دیمەشق ڕایگەیاند: خۆشحاڵ بووم کە بە بانگێشتێکی فەرمی لەلایەن ئەحمەد شەرع-ەوە سەردانی شاری دیمەشقم کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: سوریا دوای تێپەڕبوونی چەندین ساڵی سەخت و پڕ لە ململانێ، ئێستا دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ چاکبوونەوە، ئاوەدانکردنەوەی وڵات و بەدیهێنانی گەشەکردن لە هەموو بوارەکاندا.

هەر لە چوارچێوەی ڕاگەیاندراوەکەیەدا، نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی سوریا دەربڕی و وتی: متمانەی تەواوی خۆم بە دیدگای سەرۆک ئەحمەد شەرع دەربڕیوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم قۆناغە نوێیە.


PM:03:07:03/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو