دەزگای میدیایی وێستگەنیوز سیمیناری "شار چییە و بۆ کێیە؟" ساز دەکات


وێستگەنیوز –

لە درێژەی کارە بەردەوامەکانی بۆ خزمەتکردنی لایەنی رۆشنبیری و مەعریفی، دەزگای میدیایی وێستگەنیوز، سیمیناری "شار چییە و بۆ کێیە؟" ساز دەکات، کە تێیدا باس لە گەشەی شار و کێشەکانی بەشاربوون لە ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردیدا دەکرێت.


سیمینارەکە لە شێوەی گفتوگۆیەک دەبێت لەنێوان هەریەک لە رۆژنامەنووس (بڕوا بەرزنجی) و نووسەر و رووناکبیر و مامۆستای زانکۆ (د. مەریوان وریا قانع).

وێستگەنیوز بانگهێشتتان دەکات بۆ بەشداربوون لەم سیمینارەدا کە رۆژی سێشەممە رێکەوتی 2026/8/4 کاتژمێر 5:30ی ئێوارە لە هۆڵی نالی لە ناو هۆتێل رامادە، تەنیشت کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.


AM:11:57:03/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو