پارتی: تا ئێستا بڕیاری ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له نێوان ئومێد خۆشناو و زانا مه‌لا خالید نییه
وێستگه‌نیوز –
مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه تا ئێستا بڕیاری ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له نێوان پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسی لقی دووی پارتی نییه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه:
*سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی ئه‌مڕۆ له چه‌ند كه‌ناڵ و په‌یجێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له نێوان هه‌ردوو به‌ڕێز (پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسی لقی دووی پارتی)، لێره‌وه روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه تا ئێستا بوونی نییه.
*داوا له‌م كه‌ناڵانه ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی پیشه‌ییدا وردتر بن و پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك، به‌دواداچوونی فه‌رمی و راستگۆیانه ئه‌نجام بده‌ن.
PM:11:38:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت