ئیبراهیم حه‌میدی: نزیكبوونه‌وه‌ی دیمه‌شق و هه‌ولێر، پێگه‌ی كه‌مپی كوردانی هاوپه‌یمانی بارزانی به‌هێز ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
ئیبراهیم حه‌میدی نووسه‌ری دیاری سوری له زاری سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات، ده‌شڵێت: "نزیكبوونه‌وه‌ی دیمه‌شق و هه‌ولێر، پێگه‌ی كه‌مپی كوردانی هاوپه‌یمانی بارزانی به‌هێز ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ كاره‌له‌پێشینه‌كانی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره یه‌كبێته‌وه".
ئیبراهیم حه‌میدی نووسه‌ری دیاری سوری له زاری سه‌رچاوه تایبه‌تییه‌كانه‌وه له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
1- بڕیاره له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی دیمه‌شق بكات له یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌وجۆره‌یدا له دوای گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی سوریا.
2- سه‌ردانه‌كه دوای دیداره‌كانی پێشووی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆكی سوریا دێت له ئه‌نتالیا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له شوباتی 2025 و 2026.
3- چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به نهێنی سه‌ردانی دیمه‌شقی كرد بۆ ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانه‌كه. هه‌ردوولا گه‌یشتنه كۆمه‌ڵێك لێكتێگه‌یشتنی گرنگ كه زه‌مینه‌ی بۆ سه‌ردانه‌كه خۆشكرد.
4- سه‌ركرده‌ی كورد مه‌سعود بارزانی رۆڵێكی ئه‌رێنی گێڕا له پشتگیریكردن له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی یه‌كگرتنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده). پێش ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجامدرا.
5- داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌كانی سه‌ر به بارزانی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا چالاكن، به‌تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده و فریاگوزاری مرۆیی و گه‌شه‌پێدان.
6- كه‌سایه‌تییه كورده‌كانی نزیك له هه‌ولێر ده‌ستیان كردووه به وه‌رگرتنی رۆڵ له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سوریادا، له‌نێویاندا ئه‌نجومه‌نی گه‌ل (په‌رله‌مانی سوریا).
7- چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دیمه‌شق هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی سوریای له هه‌ولێر ده‌ستپێكرد، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاستێكی دیپلۆماسی نوێ.
8- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره هه‌یه و پارێزگاری لێده‌كه‌ن، له كاتێكدا بافڵ تاڵه‌بانی و سلێمانی له په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكتر له‌گه‌ڵ تاران به‌هره‌مه‌ندن. هه‌روه‌ها سلێمانی به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) نزیكتر بووه.
9- په‌ره‌سه‌ندنی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان دیمه‌شق و هه‌ولێر پێگه‌ی كه‌مپی كوردی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ بارزانی به‌هێز ده‌كات و ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك كه له‌گه‌ڵ كاره‌له‌پێشینه‌كانی دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره یه‌كبێته‌وه.
10- دیمه‌شق گره‌و له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌كات، هاوكات په‌یوه‌ندی سیاسی و كولتووری زیاتر پێشكه‌ش به كوردانی سوریا ده‌كات- له‌وانه به‌شداریكردنی فراوانتر له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل، و كراوه‌یی زیاتر به‌رامبه‌ر به زمان و ناسنامه‌ی كولتووری كوردی- له به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و جیاكردنه‌وه‌ی له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری كورد.
PM:09:16:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت