وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كاری بۆ بوودجه‌ی ساڵی 2027ی عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئاماده‌كاری بۆ بوودجه‌ی ساڵی 2027ی عێراق ده‌كات، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان ئه‌نجام بدرێت تاكو بتوانرێت خواسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو لهبوودجهی عێراق جێ بكرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆژه یاسای بوودجه‌ی ساڵی 2027ی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، به‌سه‌رپه‌رشتی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری و ئاماده‌بوونی د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان و كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با و د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ڕێوه‌چوو".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی گفتوگۆ كرا له باره‌ی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا و دواین داتاكانی سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان".
ده‌شڵێت: "بڕیاردرا له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كان ئه‌نجام بدرێت تاكو بتوانرێت خواسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی داهاتوو لهبوودجهی عێراق جێ بكرێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه به‌مه‌به‌ستی خه‌مڵاندنی بوودجه‌ی پێویست بۆ مووچه و خه‌رجی به‌كارخستن و وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ داواكردنی دامه‌زراندنی میلاكی پێویست بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی یاسای بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵ و گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌هۆی نه‌بوونی بوودجه و قه‌یرانی داراییه‌وه بۆیان خه‌رج نه‌كراوه".
PM:07:10:02/08/2026
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت